بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری مێهر، ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ڕێوڕەسمی ئایەتوڵڵا شەهید سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، ئەمڕۆ ٧ی پوشپەڕ بە ئامادەبوونی خەڵکی و بەرپرسانی وڵات کاتژمێر ٩:٠٠ بەیانی تا ١١:٠٠ی بەیانی لە هەموو وڵات دەستپێدەکات.
لە هەموو شار و شارۆچکە و ناوچەکانی ئێران ڕێوڕەسمی چلە بۆ شەهیدانی خزمەت بەڕێوەدەبرێت.
لە ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی کۆپتەرەدا لە ڕۆژی ٣٠ ی گوڵان، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆمار، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوە، مالیک ڕەحمەتی، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، سەید محەمەد عەلی ئەلهاشم، پێش نوێژی هەینی تەورێز و سەید مێهدی مووسەوی، سەرۆکی یەکەی پاراستنی سەرۆک و سێ فڕۆکەوانە کۆپتەرەکان بە ناوەکانی سەید تاهر مستەفەوی، موحسین دەریانووش و بێهروز قەدیمی شەهید بوون.
Your Comment